لە کەرکوک سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا
دیمەنێک لەکارکردنی کرێکاران
وێستگە نیوز-
لە کاتی کارکردنیاندا لە گوندی گورگەچاڵی سەر بە پارێزگای کەرکوک، دیوار بەسەر سێ کرێکاردا رووخاوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز، "ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کارکردنیان لە گوندی گورگەچاڵ، سێ کرێکاری بە نەتەوە عەرەب دیوار رووخاوە بە سەریاندا و گیانیان لەدەستداوە".
هاوکات، "یەکیک لە کرێکارەکان خەڵکی ناحیەی عەباسییە و دووانەکەی دیکەش خەڵکی گوندی حەمزەلین".
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دراون بە ویستگە نیوز، "لە ئێستادا تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەری پارێزگای کەرکوکە".
PM:02:29:10/04/2021
ئهم بابهته 5240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت