پۆلیسی راپەڕین: دایکێک دوای بیستنی هەواڵی مەرگی کچەکەی، گیانی لەدەستدا
کچ و دایکەکە
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیهندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دایکێک لە قەڵادزێ دوای بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی کچەکەی، خۆیشی تەندروستیی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
کچ و دایکەکە کەسوکاری کارمەندێکی بارەگای بەشی پۆلیسی قەزای پشدەربوون، پۆلیسی راپەڕین باسی لەوە کردووە، "کچەکە لە سلێمانی بەشێوەیەکی کتوپڕ گیانی لەدەستداوە".
بهپێی راگهیهندراوهكه، کارمەندەکەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس بەناوی ئیبراهیم ئیسماعیل عەزیز کە خوشکەکەی گیانی لەدەستداوە دایکیشی بە بیستنی هەواڵەکە "باری تەندروستیی تێکچووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
بەپێی بەڵگەنامەکانی پۆلیسی راپەڕین، ئەو کچەی گیانی لەدەستداوە ناوی فاتیمە قادر رەسوڵ بووە و دایکیشی ناوی زەینەب ئیسماعیل عەزیز بووە. عەمید حەسەن سوارە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕینیش لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە ئەو کارمەندەیان کردووە بەبۆنەی لەدەستدانی خوشکەکەی و دایکی.
PM:12:08:10/04/2021
ئهم بابهته 5216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت