كه‌شناسی هه‌رێم: لە ھەندێك شوێن باران دەبارێت
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 11ی نیسان له هه‌ندێك ناوچه ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه: ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، خێرایی با لە 10 – 25 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله له هه‌ولێر 32، سلێمانی 31، دهۆك 30، كه‌ركوك 34 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
لە بارەی كەشوھەوای سبەینێ یه‌كشه‌ممه 11ی نیسانی 2021، كەشناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان لە زۆربەی كاتەكان ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك له‌چاو ئه‌مڕۆ داده‌به‌زن، به‌جۆرێك هه‌ولێر به‌رزترین پله 27، سلێمانی 26، دهۆك 25 و كه‌ركوك 29 پله ده‌بێت.
AM:11:10:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 14212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت