سەرۆك وەزیری ئیتاڵیا، ئەردۆغان بە دیكتاتۆر ناودەبات

‌ئەردۆغان

وێستگە نیوز-

سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی ئێتاڵیا هێرشی توند دەكاتە سەر  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە دیكتاتۆر ناوی دەبات.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

ماریۆ دراگی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی ئیتاڵیا لەبەرامبەر هەڵسوكەوتنی توركیا بەرامبەر ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند "ئەردۆغان دیكتاتۆرە"، دراگی وتوشیەتی "من بە هیچ شێوەیەك هاوڕانیم لەگەڵ هەڵوێستەكانی ئەردۆغان، زۆر بەداخەوەم بۆ ئەو سووكایەتییەی كە بە ئۆرۆسۆلا ڤۆندەر لاین كرا".

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا و چارڵس میشێل، سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا سەردانی شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیایان كرد، لەكاتی سەردانەكەدا هەڵەیەكی پرۆتۆكۆڵی ڕوویدا ئەویش ئەوەبوو تەنیا دوو كورسی دانرابوون كە چاڕلس میشێل و ئەردوغان لەسەریان دانیشتبوون و ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین بەپێوە مایەوە، تا لەدواتردا لەشوێنێكی جیاواز دانیشت.


AM:09:26:09/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت