سەدر چەند خاڵێك بۆ مانەوەی هێزە بیانییەكان لەعێراق دادەنێت


وێستگە نیوز-

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی عێراق چەند خاڵێك جێبەجێ بكات لەگرنگترینیان دەستوەرنەدان لەكاروباری عێراق.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لەپەیامێكدا بۆ حكومەتی عێراق سەبارەت بە مانەوەی هێزە بیانییەكان رایگەیاندووە "نابێت هێزە بیانییەكان دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراق بكەن، پێویستە مانەوەیان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بێت، نابێت عێراق بكەنە گۆڕەپانی دەستدرێژی بۆ سەر هیچ وڵاتێك، بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ، ناكرێت وەك داگیركار  بمێننەوە و نابێت بوونی سەربازییان بمێنێ".

هەر بەپێی پەیامەكەی سەدر "ئاسمانی عێراق وەك زەوی و سنوورەكەی خاوەن سەروەرییە و نابێت بیانییەكان دەستوەردان لە كاروباری ئاسمانی عێراق بكەن، نابێت نوێنەرایەتی دیپلۆماسییان بە ژمارەیەك بێت كە جێی نیگەرانی بێت و پێشینەی دیپلۆماسی نەبێت. تەنانەت ئەگەر بە هاوشێوەیش بێت، دەبێت بوونیان لە بنكە سەربازییەكان نەمێنێ و ئەو بنكانە بگەڕێنەوە بۆ دەستی هێزە ئەمنییەكان، ئەگەر پابەند بوون، ئەوا لەسەر هێزی بەرەنگاری نیشتمانی عێراقە كردە سەربازییەكان بە هەموو شێوەیەك لە دژیان رابگرێت. پێویستە حكومەتیش سزای هەركەسێك بدات هێرش بكاتە سەریان. ئەگەریش هێزە بیانییەكان  رێككەوتن بشكێنن ئەوا بە دوور نازانرێت فەرمان دەربكەم لە دژیان و هێزی سەربازی لە دژیان بجوڵێنم".


AM:09:05:09/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت