د.عەبدولەتیف سەلەفی بۆ كردنەوەی مزگەوتەكان لەمانگی رەمەزان داوایەك لەحكومەتی هەرێم دەكات

‌بەشێك لەدیدارەكە

وێستگە نیوز-
د.عەبدولەتیف سەلەفی، رابەری سەلەفەییەكانی كوردستان داوای لەحكومەتی هەرێم كردووە بۆ مانگی رەمەزان و بەهۆی كۆرۆناوە، یان نابێت مزگەوتەكان دابخرێن، یان ئەگەر مزگەوت داخرا، هەموو شوێنەكانی دیكەش دابخرێن.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە


ئەم داوایەی د.عەبدولەتیف سەلەفی لەمیانەی پێشوازیكردنی بووە لە د.زەینەدین، بریكاری وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم، بەپێی هەواڵێكی فەیسبووكی د.عەبدولەتیف، لەو سەردانەدا بریكاری وەزیری ئەوقاف رایگەیاندووە، ئەوان زۆریان پێناخۆشە كە مزگەوتەكان دابخرێن، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی تەندروستی خەڵكی، ناچاری ئەم بڕیارەن.

لەبەرامبەردا د.عەبدولەتیف سەلەفی وتویەتی "هەوڵ بدەن بڕیارێكی دادپەروەرانە بێت بۆ ڕەمەزان، یان گشت شوێنەكان دابخەن بە بازاڕو مۆڵەكانیشەوە، یان نابێت مزگەوتەكانیش دابخرێن، چونكە ئەهلی مزگەوت بە پاكی دێن و پابەندی ڕێنماییەكانیش دەبن".

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەفتەیەك دەرگای مزگەوتەكان داخراون، ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.


PM:06:00:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 5916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت