سەرۆک کۆماری عیراق پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی په‌سه‌ند كرد


وێستگه‌ نیوز ـ

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق واژووی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ی عیراق كرد و ره‌وانه‌ی حكومه‌ت ده‌كرێته‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی.


دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بودجەدا و دواتر رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسانی 2021، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عیراق یاسای بودجه‌ی پەسەند کرد.

هاوکات، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: پێویستە جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای بودجە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بێت و پشتیوانی لە چاکسازی ئابووری بکات.



PM:01:59:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو