داهێنەرەکەی شریتی کاسێت کۆچی دوایی کرد


‌وێستگه‌ نیوز-
زۆرێک لە ئێمەو نەوەکانی ڕابردو بەتایبەت یادگاری شیرینیان لەگەڵ شریتی کاسێت هەیە، چونکە لە ساڵانی ڕابردودا بەهۆی نەبونی شریتی سی دی و بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک، خەڵکانێکی زۆر شریتی کاسێتیان بەکارهێناوەو لەنێو ماڵ و نێو ئۆتۆمبێلەکانیشدا تاکە دەرچە بوە بۆ ئەوەی گوێگری گۆرانییەکان بن و کاتەکانیان بەسەربەرن.

داهێنەری شریتی کاسێت پیاوێکی هۆڵندییە و ناوی "لۆ ئاوتنز" پیشەی ئەندازیار بوە، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردودا بۆ یەکەمجار شریتی کاسێتی دروستکردوە، بەجۆرێک وێنا دەکرێت کە بۆ ئەو کات شۆڕشێکی گەورەی لە گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک و کاری دەنگ و هاوشێوەکانی بەرپا کردوە.

بە پێى هەواڵێکی ماڵپەری دەیلی مەیلی بریتانی، "لۆ ئاونتز" تا ئێستا نزیکەی 100 ملیار شریتی خستوەتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

کەسوکارەکەی ڕایانگەیاندووە کە لۆ ئاونتز لەکۆتایی هەفتەی ڕابردو لە تەمەنی 94 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی دۆزیل کۆچی دوایی کردوە، ناوبراو بەدیاریکراوی لە ساڵی 1963دا یەکەم شریتی دروستکردوەو خستویەتیە بەردەستی بەکارهێنەرانی کە بۆ یەکەمجار پارچە میوزیكێکی لەسەر تۆمار دەکرێت.

ئاوتنز لە ساڵی 1960 لەگەڵ کۆمپانیای فلیپس کاردەکات و لە ساڵی 1963 لە تەمەنی 37 ساڵیدا یەکەم شریتی کاسێت دروستدەکات و لە پێشانگایەکی ئەلیکترۆنی لە بەرلین نمایشی دەکات، هەر زوو پێشوازی گەرم لەو داهێنانەی دەکرێت و بەجیهاندا بڵاودەبێتەوە.

تەنها لەو داهێنانەدا نەوەستاوەتەوە، بەڵکو ڕۆڵی سەرەکی هەبوە لە دروستکردن و داهێنانی شریتی سی دی.

ناوبراو تەنها لەو داهێنانەدا نەوەستاوەتەوە، بەڵکو ڕۆڵی سەرەکی هەبوە لە دروستکردن و داهێنانی شریتی سی دی، کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980.

لەئێستادا هیچ یەکێک لەو دو داهێنانەی ئاوتنز بەکارناهێندرێت و بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا کە خۆیان دەبیننەوە لە ئینتەرنێت و بلوتوس و هاوشێوەکانی، خەڵکانێک بۆ گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک شریتی کاسێت و سی دی بەکارناهێنن.


PM:03:26:11/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 7212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو