نێچیرڤان بارزانی: داواکارم یادی راپەرین بکەینە هەوێنی تەبایی و برایەتی و نەهێشتینی کێشە و ناکۆکییەکان
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راپەرینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئێستا كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به ته‌بايى و يه‌كڕيزيى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌يه و ده‌توانين رووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان ببينه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی راپەڕین رادەگەیەنێت، ئه‌مرۆ له كاتێكدا يادى ئه‌و رۆژه پيرۆزانه و قاره‌مانه‌كانى ده‌كه‌ينه‌وه، كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كريزيى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌يه تاكو بتوانێت په‌يام و ئامانجه پيرۆزه‌كانى راپه‌ڕين و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بە بەرەی یەکگرتووی کاتی راپەڕین دەکات کە بووە هۆی "سەرکەوتنی راپەڕین" و جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين رووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان ببينه‌وه و مافه ده‌ستوورييه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنين و بپارێزين".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كات، يادى راپه‌ڕين بكه‌نه هه‌وێنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزى و نه‌هێشتنى كێشه و ناكۆكييه‌كان تاوەکو "گيانى كاروانى شه‌هيدانى كوردستان شاد بكه‌ين و هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێين".
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
له يادى سى ساڵه‌ى راپه‌ڕينى ئازارى گه‌لى كوردستاندا، دروود بۆ شه‌هيدانى ئازاديى كوردستان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پيرۆزياندا داده‌نوێنين، به حورمه‌ت و شكۆوه ياديان ده‌كه‌ينه‌وه.
سڵاو له گه‌لى خۆڕ‌اگرى كوردستان كه به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه وه‌ك ئه‌مڕۆ به‌رله سى ساڵ له ڕانيه‌ى خۆشه‌ويستى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕينه‌وه، له خرۆشانێكى جه‌ماوه‌ريى گه‌وره‌دا به‌رامبه‌ر به سته‌م و دكتاتۆرى ڕاپه‌ڕين و له‌گه‌ڵ پێشمه‌ر‌گه قاره‌مانه‌كانى كوردستان، يه‌ك به يه‌ك گوند و شارۆچكه و شاره‌كانى نيشتمانيان ئازاد كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا يادى ئه‌و ڕۆژه پيرۆزانه و قاره‌مانه‌كانى ده‌كه‌ينه‌وه، كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌يه تاكو بتوانێت په‌يام و ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين و به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هيدان بپارێزێت و به‌ره‌و ئاينده‌يه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێت.
وه‌ك چۆن له ڕاپه‌ڕيندا ته‌واوى كوردستانييان به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كان و هه‌موو ئاراسته و هێز و لايه‌نه سياسييه جياكانه‌وه، له به‌ره‌يه‌كى يه‌كگرتوودا پێكه‌وه ڕاپه‌ڕين و سه‌ركه‌وتين، ئێستاش به هه‌مان شێوه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌توانين ڕووبه‌ڕووى سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كان ببينه‌وه و مافه ده‌ستوورييه‌كانمان به‌ده‌ست بهێنين و بپارێزين.
له‌م ياده پيرۆزه‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌م، يادى ڕاپه‌ڕين بكه‌ينه هه‌وێنى ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزى و نه‌هێشتنى كێشه و ناكۆكييه‌كان تا گيانى كاروانى شه‌هيدانى كوردستان شاد بكه‌ين و هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێين، پێكه‌وه بۆ كوردستانێكى ئارام، ئاوه‌دان و سه‌قامگير تێبكۆشين كه بۆ هه‌ميشه به لانكه‌ى ئازادى، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن بمێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
5ى ئازارى 2021
AM:11:17:05/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت