په‌رله‌مانى عیراق له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌


وێستگه‌ نیوز-
ئه‌مڕۆ دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراقه‌ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك، له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌نگ له‌ سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى ساڵى 2021 نادرێت و پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌ گفتوگۆدا ماوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا نه‌نێراوه‌ته‌ په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى.

به‌ پێى زانیارییه‌كانى وێستگه‌ نیوز، په‌رله‌مانى عیراق له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌ و گفتوگۆده‌كرێت له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌كى جیاواز ، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ش ده‌كرێت كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى رۆژانى رابردوو به‌ نیوه‌ى مایه‌وه‌ و دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4ى ئازارى 2021.

كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌ كاتێكدایه‌ وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن هه‌روه‌ك پێشتر لاهور شێخ جه‌نگى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو كه‌ لایه‌نه‌كان تاڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى به‌ یه‌كێك له‌ میدیا فه‌رمییه‌كانى راگه‌یاندبوو، هیچ بابه‌تێكى هه‌ڵپه‌سێراو له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه‌.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌، شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ وێستگه‌ نیوزى راگه‌یاندبوو، تا ئێستا بڕگه‌ى 11 له‌ پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ تایبه‌ت به‌ پرسى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه‌.

بابه‌تى پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى عیراق باس وخواستى زۆرى له‌سه‌ره‌ و هه‌ر لایه‌نێكى سیاسیش به‌ لێدوانى جیاواز رۆژانه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ ده‌كه‌ن.

پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى 40 رۆژدا گفتوگۆ و ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌هۆى ناكۆكى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ به‌ تایبه‌ت پشكى هه‌رێم كه‌ خاڵى ناكۆكیه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا، وایكردووه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى ساڵى 2021، له‌واده‌ى خۆى دوابكه‌وێت  .

كارنامه‌ى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق:



PM:05:47:04/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 3844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت