فراكسیۆنى سه‌وز: پێویستە حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز لە یاسا و دادگاکان بگرێت


وێستگه‌ نیوز-
فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە ، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن پێویستە پێش هەموولایەک حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت .

ده‌قى پەیامی فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی:

وەک ئاشکرایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەناو شاری سلێمانی بەچەقۆ هێرش کرایە سەر پەرلەمانتارێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق .

وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی کە توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزنەوەو ڕادەستی دادگایان بکەن ، لەهەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ ئەو لێدوانەی بەڕێز (لاهور شێخ جەنگی) هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕادەگەیەنین لەسەر ئەم کەیسە ، وە دژی هەموو دەستوەردانێکین لەکاروباری دادگاکان و جەخت لەسەروەری یاسا دەکەینەوەو پێویستە پێش هەموولایەک حکومەتی هەرێم خۆی ڕێز لەیاساو دادگاکان بگرێت بۆئەوەی ڕێگری لەئەنجامدانی تاوان بکرێت .

فراکسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 
              4ى ئازارى 2021


PM:03:51:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو