لەسلێمانی قوتابخانەیەك كەرەنتین دەكرێت


وێستگە نیوز-
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بڕیاریدا بەڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەیەك.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەنووسراوێكی فەرمیدا رایگەیاندووە، بڕیاردرا بە ڕاگرتن و كەرەنتینكردنی ئامادەیی بنەڕەتی ئامێدی كوڕان، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی حەوت حاڵەتی پشتڕاستكراوەی كۆرۆنا لەو قوتابخانەیە تۆماركراوە.

بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەهەر قوتابخانەیەك تووشبووی كۆرۆنا تۆماركرا، تەنها ئەو قوتابخانەیە كەرەنتین دەكرێت.



PM:02:52:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 7592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت