لە بەریتانیا گەنجێکی کورد دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر کچێک و پارچە پارچەی دەکات


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

لە شاری ئێکستەر لە بەریتانیا گەنجێکی کورد دوای ئەوەی دەستدرێژیی سێکسی کردۆتەسەر ژنێکی تەمەن 32 ساڵ بە چەقۆ پارچە پارچەی کردووە و فرێیداوە، پۆلیسی شارەکەش رایگەیاندووە، پارچەکانی ژنەکە لە دارستانێکی نزیک شارەکە دۆزراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیای بەریتانیا، ئەو ژنەی کوژراوە ناوی لۆرین کۆکسە و تەمەنی 32 ساڵە، پۆلیس رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەک بوو دیارنەمابوو، رۆژی 1ی ئەم مانگە پارچەکانی دۆزراوەتەوە و دەرکەوتووە کە ماوەی هەفتەیەکە کوژراوە.

رۆژی چوارشەممە 03-03-2021 دادگای کراون لە شاری ئێکستەر دانیشتنێکی دادگایی لەبارەی کوشتنی ژنەکە ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامن.

بەپێی ناو و وێنەی گەنجەکە کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، گەنجەکە خەڵکی باشوری کوردستانە ناوی (ئا) یە. گەنجەکەش دوای کوشتنی ژنەکە، سیمکارتی ژنەکەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی نەزانرێت کە کوژراوە.

سایمۆن لاوس، پارێزەری کەیسەکە رایگەیاندووە، ئەو کچ و کورە پێشتر هەرگیز یەکترییان نەبینیوە، ئەو کاتەیشی یەکەمجار یەکترییان بینیوە، کچەکە خواردنەوەی کحولی خواردۆتەوە و سەرخۆش بووە، دواتر کورەکە ئەمەی بە دەرفەت زانیوە و لە کۆڵانێکی شارەکەدا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر ژنەکە و پاشان ژنەکەی بردۆتەوە بۆ ژوورەکەی کە لەنێو شوقەیەکدا بووە کوشتوویەتی.

ئەو پاریزەرە ئاماژە بەوەش دەکات، "کورەکە جەستەی ژنەکەی کردۆتە 7 پارچە و لە ناوی بردووە."

ئەو پارێزەرە دەشڵێت، "کامێرا نهێنییەکان ئەوە پیشاندەدەن کە پێکەوە بوون و بەڵگەکانیش ئەوە دەردەخەن کە کوشتوویەتی و پارچە پارچەی کردووە لە ژوورەکەیدا."

کورەکە خەڵکی ناوچەیەکی باشووری کوردستانە، لە مانگی 7 ی ساڵی 2020 چووەتە شارەکە و لەوێ نیشتەجێبووە.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

لە کاتی لێکۆڵینەوە لە گەنجەکە، دادگاکە رایگەیاندووە، "کورەکە لە ئینتەرنێت سەیری ڤیدیۆی کردووە و بۆ ئەوە گەراوە کە چۆن جەستەی کەسێک پارچە پارچە دەکرێت."

کچەکە پێشتر لەو شارەی لێی کوژراوە نیشتەجێبووە، بەڵام مانگی 2ی ساڵی 2020 شارەکەی جێهێشتووە، بەڵام لەوکاتەدا کە رووداوەکەی تێیدا روویداوە بۆ گەشتێکی کورت گەراوەتەوە شارەکە.

دادگایکردنەکە لەبارەی کوشتنی ئەو ژنە و ئەو کەسەیشی تۆمەتبار کراوە بە رووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا کورەکە حوکم نەدراوە.


AM:10:12:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت