هەواڵێک لەبارەی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

بریار وایە ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک بۆ بریاردان لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن کۆببنەوە،ئەگەر هەیە بەرهەمی نەوت زیاد نەکرێت، بەڵکو بەمجۆرەی ئێستا تاوەکو مانگی نیسان بەردەوام بێت ئەمەش بەهۆی کەمی خواست و هەرەشەکانی کۆرۆنا.

بەپێی وتەی چەند بەپرسێکی ئۆپیک کە ئاژانسی هەواڵی ناوەرۆکەکەی بڵاوکردۆتەوە هاتووە، بریار وایە ئەمرۆ پێنجشەممە، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک بۆ بریاردان لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن.

هاوکات ئەگەر هەیە بەرهەمی نەوت زیاد نەکرێت، بەڵکو بەمجۆرەی ئێستا تاوەکو مانگی نیسان بەردەوام بێت ئەمەش بەهۆی کەمی خواست و بەردەوامی هەرەشەکانی کۆرۆنا.

ئەمەش پێچەوانەی پێشبینییەکانە کە پێشتر باسیان لە زیادکردنی بەرهەمی نەوت دەکرد، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

ئەم هەواڵانە، نرخی نەوتیان بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی برێنت کاتژمێر 8:30 خولەک بە کاتی هەولێر، 61 سەنت گران بووە و بە 64 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت بەرزبووەوە.


AM:09:20:04/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت