راگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی
حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە، کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو کەیسەکان بدات.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان
دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە ئەجێندا و
بەرژەوەندی هیچ لایەک و دوور لە فشاری تاک و لایەنە سیاسیەکان، بڕیار لە سەر هەموو
کەیسەکان بدات و هیچ کەیسێکیش پشتگوێ نەخرێت، لە وانە کەیسی ڕادەستکردنەوەی مستەفا
سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی.
داواش لە هەموو لایەک دەکات، خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.
د.جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2021/3/3
PM:07:20:03/03/2021
ئهم بابهته 1256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت