بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە عیراق مووشه‌ك باران كرا

‌بنکەی سەربازی عەین ئەسەد

وێستگه‌ نیوز ـ
میدیای فەرمی عیراق بڵاویکردەوە، بە 10 مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکای تیادایە.

 
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عیراق.
 
ئەوە یەکەمجار نییە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر ئەو بنکە سەربازییە، رۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2020 ئێران لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، چەند مووشەکێکی گرتە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و شارۆچکەی هەریر.


AM:09:25:03/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 5196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت