هاتوچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر سزادانی شۆفێرێك له‌ناو تونێلی پیرمام روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

‌وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، دەنگۆی سزادانی شۆفێرێك لەسەر پێشكەوتنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێك لەناو تونێلی پیرمام رەتدەكاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو كەسە لەسەر تیژڕه‌وی سزا دراوە.



له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌: لە هەندێک پەیج وسایت بابەتێک بڵاوکرایەوە گوایا شۆفێرێک لەناو تونێلی پیرمام تەنها لەبەر ئەوەی پێش ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی رێگاکانی دەرەوە کەوتوه‌تەوە سزادراوە، بابەتەکە وانیشان دراوە کەئەو کەسە بێتاوانە و داوای لێپێچینەوە دەکات دەڵێت هیچ سەرپێچیەکی نەکردوە.

هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئێمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی نیشانی هەموو لایەکی دەدەین کەوا ئەو کەسە کە خاوەنی نیسان سێنترایەکی تایبەتی سوورە لە کاتژمێر 8:16 خولەكی بەیانی لەناو تونێلی پیرمام و لەپاش دەرچوونی لە کامێرای چاودێری خێرایی، بەشێوەیەکی زۆر خێرا لێخوڕینی کردوە و لەوکاتە لە ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆ رەتبوە کە ئەفسەرێکی تیادابووە و بینیویەتی کە ئەو کەسە تیژڕۆیی دەکات، بۆیە راستەوخۆ بەپێی یاسا سزای داوە".



دەقی روونكردنەوەی ھاتوچۆی ھەولێر:

لە هەندێک پەیج وسایت بابەتێک بڵاوکرایەوە گوایا کەسێک لەناو تونێلی پیرمام تەنها لەبەر ئەوەی بەپێش ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری هاتووچۆی رێگاکانی دەرەوە کەوتۆتەوە سزادراوە وەبابەتەکە وانیشان دراوە کەئەو کەسە بێتاوانە وەداوای لێپێچینەوە دەکات وەدەڵێت هیچ سەرپێچیەکم نەکردوە.

ئێمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی نیشانی هەموو لایەکی دەدەین کەوا ئەو کەسە کە خاوەنی نیسان سێنترایەکی تایبەتی سوورە لە کاتژمێر 8:16 خولەكی بەیانی لەناو تونێلی پیرمام و لەپاش دەرچوونی لە کامیرەی چاودێری خێرایی بەشێوەیەکی زۆر خێرا لێخوڕینی کردوە و لەوکاتە لە ئۆتۆمبێلێکی هاتووچۆ رەتبوە کە ئەفسەرێکی تێدابووە و بینیویەتی کە ئەو کەسە تیژڕۆیی دەکات، بۆیە راستەوخۆ بەپێی یاسا سزای داوە لەسەر تیژڕۆیی کردنەکە کە نامەی سەرپێچیەکەش بۆ هاووڵاتیەکە چوە لەسەر ئەو تیژڕۆییە بووە نەک لەسەر بەپێشکەوتنەوەکە.

وێنەی ڤیدیۆی کامیراکانی چاودێری نیشانی دەدەن کە ئەو ئۆتۆمبێلە خێراییەکەی زۆر بەرزتر بووە لە خێرایی دیاریکراوی ناو تونێل کە 70کم لە کاتژمێرێک تەنانەت کە بەتەنیشت ئۆتۆمبێلی هاتووچۆ تێدەپەڕێت کە ئوتومبێلەکەی هاتووچۆ بەخێرایی دیاریکراوی ناو تونێل دەڕوات تۆ واهەست دەکەیت کە ئۆتۆمبێلەکەی هاتووچۆ وەستاوە، بۆیە ئێمە وەکو هاتووچۆی هەولێر بابەتی ئەو بوختان دروستکردنە بە ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان رەتدەکەینەوە و بەمافی خۆمان دەزانین هەر پەرچەکردارێکی یاساییمان هەبێت بەرامبەر بەوکەسە.


AM:08:36:03/03/2021








ئه‌م بابه‌ته 9196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت