هۆشیار عەبدوڵڵا: نامانەوێ دەستوەردان بکەین لە رەوتی لێکۆڵینەوەکانی کەیسی د. غالب


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، ئەوان نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان بکەن لە رەوتی لێکۆڵینەوەکانی کەیسی د. غالب. 

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، "ئێمە نامانەوێ بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان بکەین لەرەوتی لێکۆڵینەوەکانیی کەیسی د.غالب، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "ئاگاداری ئەو هەوڵانەین کە دەیانەوێ رێگری بکەن لە کاری دەزگا ئەمنیەکانیی سلێمانی".

جەختیشی کردۆتەوە لەوەی، "ئەگەر موجامەلەی سیاسی بەو کەیسەوە بکرێ، بێدەنگ نابین و هەمو ئەوانە فەزح دەکەین کە خەریکی داپۆشینی ئەو تاوانەن".


رۆژی هەینی 26ی شوباتی 2021، غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عیراق، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا، بە چەقۆ هێرشکرایە سەری و بریندارکرا. 

دوای رووداوەکەش، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "لەكاتی رووداوەكەدا دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاری شوێنی رووداوەكەیان كردوەو دادوەریش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبارەكە دەركردوە، پۆلیسی سلێمانی بەردەوامە لەبەدواداچوونەكانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری رووداوەكە كە ناسراوەتەوە، دوای رووداوەكەش  ماڵی تۆمەتبار پشكنراوەو لێكۆڵینەوەی تەواوەتی لەبارەیەوە كراوە".


PM:09:43:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو