ڕێکخراوێكى دانیمارکی ههلى كار بۆ گهنجانى سلێمانى دهدۆزێتهوه
وێستگه نیوز-
ڕێکخراوی ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارکی رایدهگهیهنێت، ئەگەر تۆ خاوەن کاریت و پێویستت بە کارمەندە ئەوا پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی DRCی دانیمارکیەوە لە سلێمانی، ئاماژه بهوهشدهكات هاوکارت دەبن لە دۆزینەوەی کارمەندی گونجاو بۆ کارەکەت و پێدانی موچەکەی بە هاوبەشی بۆ ماوەی شەش مانگ.
ڕێکخراوی ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارکی DRC لە ئاگادارییەکدا بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکانی سلێمانی، دهڵێت "ئەگەر تۆ خاوەن کاریت و پێویستت بە کارمەندە ئەوا پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی DRCی دانیمارکیەوە لە سلێمانی، هاوکارت دەبن لە دۆزینەوەی کارمەندی گونجاو بۆ کارەکەت و پێدانی موچەکەی بە هاوبەشی بۆ ماوەی شەش مانگ".
ڕێکخراوەکە پێشتر چەند پڕۆژەیەکى لە هەرێم جێبەجێکردووە، لەوانە پرۆژەى پاڵپشتیکردنی رێگاکانی ژیان بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتیە یان تووشی قەیرانی دارایی بوونە لە هەرێمی کوردستان.
PM:01:27:02/03/2021
ئهم بابهته 3268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت