ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی "سێ باندی" بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکانی راگەیاند

‌عەمید پشتیوان بەهادین، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی

وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی دوو رۆژی رابردودا هێزەکانیان سێ باندی بازرگانیکردن بەماددەهۆشبەرەکانیان لەسلێمانی و شوێنەکانی دیکە دەستگیرکردوە و ژمارەیان 23 کەس بووە، ئەو کەسانەش بەنیازبوون ماددەهۆشبەرەکان لەوڵاتانی دراوسێ بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.

عەمید پشتیوان بەهادین، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان لەشاری سلێمانی  و شوێنەکانی دیکە 23 کەسیان دەستگیرکردوە کەماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە یان مامەڵەیان پێوەکردوە، هەروەها ویستویانە ماددەهۆشبەرەکان لەوڵاتانی دراوسێ بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان بگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی سێ مانگی رابردودا 123 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و ئامارەکان بەڕێژەیەکی سنوردار بەرزبوونەتەوە.


AM:11:15:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو