سەدر هەڕەشەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن دەکات
وێستگه نیوز-
ساڵح محەممەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر رایدهگهیهنێت، موقتەدا سەدر لە ململانێی نێوان سەدرییەکان بێزارە و بیر لە بەشداری نەکردنی رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن دەکاتەوە.
ساڵح محەممەد عێراقی، کە خۆی بە وەزیری موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر لە عێراق ناودەبات، لە پهڕهى فهرمى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فەیسبووک رایگەیاند: "بە بەڕێزیانم وت ململانێکان لە نێو خێزانی سەدر زیاتر دەبن، پێش ئەوەی قسەکەم تەواو بکەم، وتی ئاگادارم بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان دەکەم، دۆخەکە زۆر بێهیوای کردووم و زۆر کاریگەری لێکردووم، بۆیە ئەگەر بەردەوام بێت ناچارم رێگە بە بەشداری رەوتی سەدر لە هەڵبژاردن نەدەم، چونکە ناوبانگی رەوتەکە لەو بەشداریکردنە گرنگترە".
هاوپەیمانیی سائیرون، بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، لە هەڵبژاردنی 2018 زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 54 کورسی بوو، هاوپەیمانییەکە لە نێوان حیزبی ئیستقامەی رەوتی سەدر و حیزی شیوعی عێراق و پێنج حیزبی دیکە پێکهاتووە.
PM:03:35:01/03/2021
ئهم بابهته 4204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت