وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئاشكرای كرد كه رۆژی دووشه‌ممه، یه‌كه‌مین قۆناغی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
راگه‌یاندنی ساتی گه‌یشتنی ئه‌م ڤاكسینه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی شوباتی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، سێ هه‌زار و 543 توشبووی نوێ به كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون گه‌یشته 692 هه‌زار و 241.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 18 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 13 هه‌زار و 383.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دوو هه‌زار و 820كه‌س چاكبوونه‌وه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 632 هه‌زار و 998 كه‌س.
PM:04:48:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه