ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌شده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەمڕۆ شەممە 27ی شوباتی 2021، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت و تیایدا مووچەی پێنج وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت.

وەزارەتی‌ دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی وەزارەتەكانی گەشت و گوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان، رۆشنبیری‌ و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەكرێت.

هەروەها، بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی‌ وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی سەرۆکایەتی‌ هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی‌ وەزیران و خانەنشینی‌ پێشمەرگەش دابەشبكرێت.

پێشتر، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، وەک حکومەت پێیان خۆشە مووچە بە رێژەی 100% دابینبکەن، بەڵام لە ئێستادا هەندێک وردەکاری هەن کە بەهۆیەوە ناتوانن ئەو کارە بکەن.


AM:10:24:27/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 7912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو