بوکی داعش بڕیاری لەسەر دەدرێت


وێستگه‌ نیوز-
ئەمڕۆ، دادگای باڵای بریتانیا بڕیار لە چارەنوسی شەمیمە بیگەم دەدات، کە ئێستا لە یەکێک لە کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرە و بە بوکی داعش ناسراوە.

شەمیمە، یەکێکە لەو سێ کچە قوتابییەی لە شوباتی ساڵی 2015 لە رۆژھەڵاتی بریتانیاوە بەڕێگای توركیا خۆیان گەیاندە شاری رەقەی سوریا و چونە ناو ریزەكانی رێكخراوی داعش و شوی بە داعشییەكی ھۆڵەندی كرد.

بوكی داعش لە به‌ریتانیا لە دایك و باوكێكی بەڕەچەڵەك بەنگلادیشی لە دایكبووە و لە تەمەنی 15 ساڵیدا بەریتانیای بەجێھێشت، ئێستا تەمەنی 21 ساڵە و ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی داعش ژیاوە، دەزگاكانی راگەیاندنی بەرتانیا نازناوی بوكی داعشیان لێنا.

لە شوباتی 2019 لە یەكێك لە كەمپەكانی رۆژئاوای كوردستان دۆزرایەوە، كە ئەو كات دو گیان بو و سكی نۆ مانگ بو و دوای ئەوەی منداڵەكەی له‌دایكبو، منداڵەكە بە ھەوكردنی سییەكانی گیانی لەدەستدا.

بڕیارە 26ی مانگ دادگا بڕیار بدات، کە ئایا دەتوانێت ئەو ژنە داعشە بگەڕێتەوە بریتانیا یان نا، لە تشرینی دوەمی ساڵی رابردوش هەمان داواکاری شەمیمە بە بیانوی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی بریتانیا رەتکرایەوە.


PM:07:26:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو