ته‌ندروستى هه‌رێم: 202 كه‌سى دیكه توشى كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 202 توشبووی نوێ به‌كۆرۆنا تۆماركراوه و كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی شوباتی 2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمى كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 202 توشبووی نوێ به‌كۆرۆنا تۆماركراوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوون به كۆرۆنا گه‌یشته 108 هه‌زار 639 توشبوو.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له 24 كاتژمێری ڕابردوودا كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته سێ هه‌زار و519.
له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 80 توشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌وه‌ته‌وه و به‌وه‌شی كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 103 هه‌زار و 333.
PM:06:37:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت