عەتا سەراوی: گۆڕان سەرپەرشتیاری ناوچە سنورییەکانە، کەچی یەکێتی بە قاچاغچێتی تۆمەتبار دەکات

‌عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

وێستگەنیوز-

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "بە عەقڵیەتێکی وشکی تەسکی حزبایەتیەوە کاردەکات و حکومەتیش خەمی خەڵکی زیاد کردووە"، دەشڵێت، هەرچەندە گۆڕان پۆستی سەرپەرشتیاری ناوچە سنورییەکان بەڕیوەدەبات، کەچی یەکێتی بە قاچاغچێتی تۆمەتبار دەکات.

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوەشکرد، "گۆڕان سەرپەرشتیاری ناوچە سنورییەکانە کەچی یەکێتی بە قاچاغچێتی تۆمەتبار دەکات، ئێمە باوەڕمانوایە گۆڕانیش بەرپرسیارە لە ئیدارەی بەشێک لەو ناوچانەی کە قاچاغچێتی تێدادەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆرێک لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا، بە سەرۆک کۆماریشەوە، نەیانتوانیوە کاربکەن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی کورد و بەرهەم ساڵح-یش لە ئاست تموحی یەکێتیدا نەبووە لە بەغدا".

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە


ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی پەیوەست بە شەڕی داعش و قوربانییەکانی پێشمەرگە باسی لەوەکردوە، "لە شەڕی داعشدا هێزەکانی پێشمەرگە بەکرێگیران چونکە لە دوای هاتنی داعش لە 2014دا، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی ئەوکات لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕی  450 ملیۆن دۆلار لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەمریکا بەنوێنەرایەتی هێزەکانی هاوپەیمانان، رێککەوتن لەسەر ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پێشڕەوی هێزەکانی دیکە بکەن".

ئەوەشی خستەڕو، لەسەر ئەوە رێککەوتن کە پێشمەرگە لە ناوچەی "رەبیعە" تا شارۆچکەی "مەندەلی" پێشڕەوی هێزە عێراقی و بییانییەکان بکات، تا ئەوکاتەی کە داعش لەو ناوچانە کۆتاییان پێدەهێنرێت، دوای ئەوە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی کە ئێستا تیایدان.

پەیوەست بە بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانیش لەحکومەت و پرسی خاڵە سنورییەکان، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لەرونکردنەوەیەدا وەڵامی عەتا سەراوی داوەتەوە و  رایدەگەیەنێت، ڕەخنەیان لە بەشداری گۆڕان ھەیە، بەڵام "بەم قسانە قاچاخچێتی و پۆخڵەواتی ناشاردرێتەوە، قاچاخی لە باشماخ دەکرێت بەرپرسی کۆمەڵگای باشماخ لیوا مەریوانە و ھێزی ئاسایش تەنسیق بۆ قاچاخ دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەڕێوەبەری گومرگ لای گۆڕانەو بە خەتی ڕەسمی گومرگدا نایەت، پاشان لە ھەموو بازگەکان تەنسیق دەکات ئاسایش تەنسیق بۆ قاچاخی دەکات، من توڕەم لە بێدەنگی گۆڕان لەم تاڵانکاریە".


PM:11:32:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 4632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو