حکومەت سەدان کەس دادەمەزرێنێت
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكوومه‌تى ھەرێمى كوردستان رایگەیاند، بڕیارى دامه‌زراندن بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكى كاتیى ڤێتێرنه‌رى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییەوە ده‌رچووه کە ژمارەیان 171 پزیشكى كاتیى ڤیتێرنه‌رییە و بەسەر هەرچوار پارێزگاکەی هەرێم دابەشکراون.
حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بەماڵپەڕی پارتی رایگەیاندوە، "بڕیارى دامه‌زراندن بۆ ژماره‌یه‌ك پزیشكى كاتیى ڤێتێرنه‌رى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى داراییەوە ده‌رچووه و، ماوه‌یه‌كه وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو، بێگه‌ر تاڵه‌بانى، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئه‌و پزیشكانه بكرێن به هه‌میشەیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ساڵانى ڕابردوو خانه‌نشینبوونى ژماره‌یه‌كى زۆری پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى كارى كردبووه سه‌ر ئه‌وه‌ى لە به‌شێك له بەڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی ئەو بوارە بۆشایى دروست بێت.''
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى كه كاتى بوون و بوون به هه‌میشه‌یى 171 پزیشكى ڤێتێرنه‌رین کە لە شارى سلێمانى 90 كه‌س و له شارى دهۆك 49 و له پارێزگاى هه‌ولێر 15 و له گه‌رمیان 10 کەس و له شارى هه‌ڵه‌بجه‌ش 7 كه‌سن ."
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردوە، "دامه‌زراندنى ئه‌م پزیشكانه بۆشاییه‌كى زۆر پڕ ده‌كاته‌وه و، زۆر گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى سامانى ئاژه‌ڵ و، ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى له‌و بواره پێشكه‌ش ده‌كرێن."
PM:10:56:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 11120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت