وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا.
ئەوەش هاتووە، "ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان . بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە".
دوێنێ میدیاکانی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە، "عومەر بارتان، سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستانە و ماوەی 12 ساڵ لەلایەن تورکیاوە زیندانیکراوە، بەڵام ساڵی 2019 ئازادکراوە و هاتوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ناوبراو رادەستی تورکیا کراوەتەوە و ئاسایشی پارتی بەرادەستکردنی ئەو سیاسەتمەدارە تۆمەتبار دەکەن"