تەندروستی عێراق وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات


وێستگەنیوز-

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ساڵێک دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاتر لە 92% توشبوانی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 1.9%ی توشبوانیش گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێت، شەممەی داهاتوو یەکەم قۆناغی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا دەگاتە عێراق کە رێژەکەی 3،400،000 ژەمە ڤاکسینە.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر تۆمارکردنی یەکەم ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتدا ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە رێژەکەی 3،400،000 سێ ملیۆن و چوار سەد هەزار ژەمە ڤاکسینە رۆژی شەممەی داهاتوو لەوڵاتی چینەوە دەگاتە عێراق، هەروەها  قۆناغی دووەمی ڤاکسینەکە رۆژی دووشەممە دەگات و بانکی ناوەندیش تێچوی دابینکردنی ڤاکسینەکەی لەئەستۆگرتووە.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتنی ڤاکسینەکە لەچوارچێوەی پڕۆژەی کۆڤاکسی سەر بە رێکخراوی تەندروستی جیهانییە بۆ رەوانەکردنی ملیارێک ڤاکسین بۆ 92  دەوڵەتی هەژار و داهاتی مام ناوەند.

پەیوەست بەدۆخی بڵابوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاویش وەزیری تەندروستی عێراق ئەوەی خستوەتەڕو، تائێستا 300 منداڵ توشی کۆرۆنای گۆڕاو بوون و "وەک تەندروستیش روبەڕوی ئاستەنگییەکی گەورەبوینەتەوە بەهۆی زیادبوون و فراوانبوونی کاریگەرییەکانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا".


هـ.هـ


PM:08:52:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت