100 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رزی خانوبه‌ره به هاوڵاتیان دەدرێت
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراق، بڕیاریانداوه قه‌رزی 100 ملیۆن دیناری بده‌نه هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون، ئاناژه به‌وه‌شده‌كات سوی سه‌ر قه‌رزه‌كه په‌یوه‌سته به كاتی دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌رز وه‌ریده‌گرێت.
عه‌لی تارق، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕیاریانداوه 100 ملیۆن دیناری وه‌ك قه‌رزی خانوبه‌ره به‌هاوڵاتیان بده‌ن، رێژه‌ی سوی ئه‌و قه‌رزه‌ش 4% ده‌بێت، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ترلیۆن دیناره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقه كه ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی، هه‌مو هاوڵاتیه‌كی عێراقی مافی وه‌رگرتنی قه‌رزی نیشته‌جێبونی هه‌یه به‌پێی پێداویستیه‌كانی خۆی، ره‌نگه قه‌رزی كه‌متری پێویست بێت، به‌ڵام ئاستی زۆره‌كه‌ی 100 ملیۆن دیناره و سوی سه‌ر قه‌رزه‌كه په‌یوه‌سته به‌كاتی دانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌ك قه‌رز وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام به‌جۆرێكه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان دروستناكات و ده‌بێته هه‌نگاوێكیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و رێژه‌ی كرێچێتی.
فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كان یاخود له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر نه‌بێت، ده‌توانێت ته‌نها له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێبون خان‌و بكڕێت و سود له وه‌رگرتنی پاره‌كه وه‌ربگرێت، چونكه قه‌رزه‌كه به‌جۆرێك ده‌درێت كه په‌یوه‌ندی به رێكه‌وتنی نێوان بانك و كۆمه‌ڵگه نیشته‌جێبونه‌كه‌وه هه‌یه.
PM:06:37:25/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 20000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت