هاتووچۆی شارەكانی عێراق راگیرا


وێستگە نیوز-
بەبڕیاری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك بڕیار دەركران بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنای نوێ یەكێك لەوانەش راگرتنی هاتووچۆی شارەكانی عێراق.

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی كۆرۆنای گۆڕاو لەشارەكانی عێراق، ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هاتووچۆی نێوان شارەكانی عێراق بە تەواوی رادەگیرێت و تەنیا بۆ هەندێك حاڵەتی مرۆیی و هاتووچۆی كارمەندانی دەوڵەت رێگەی پێدەدرێت، هەروەها هەموو جۆرە چالاكییەكی كۆمەڵایەتی و ئاینی قەدەغە دەكرێن. 

هەر بەبڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەقفەكانی سوننە و شیعە ئاگاداركراونەتەوە لە ئەنجامنەدانی چالاكی و رێوڕەسمی ئاینی.




PM:04:14:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 5812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت