وەزارەتی دارایی لەبارەی ئەو مووچانەی نەدراون روونکردنەوە دەدات


وێستگه‌ نیوز ـ
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، مووچەی مانگەکانی ساڵی 2016 و 2017 هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە بە مووچەی شایستەی نەدراو، چونکە لە تەرازوی پێداچوونەوەی ساڵی 2016 و 2017 تۆمارکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری لە ڕاگەیەنراوێكدا  كە وێنەیەكی دەست وێستگە نیوز كەوتووە ڕایگەیاندووە، مووچەی مانگەكانی ساڵی (2016، 2017) دارایی هەروەك خۆی بمێنێتەوە بە مووچەی شایستەی نەدراو، لەبەرئەوەی لە تەرازووی پێداچونەوەی ساڵانی (2016 ،2017 ) دارایی تۆمار كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، مووچەی مانگەكانی ئایار ، حوزەیران، تەموز ی ساڵی 2020 كە لە لایەن حكومەتی فیدراڵی خەرج نەكراوە بۆ هەرێمی كوردستان بكرێتە دائنون ئەمەش پابەند بوونە بە بڕیاری ئاماژە پێكراوی سەرەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە تایبەتە بە ڕێكخستنەوەی پێدانی مووچە م لە هەمان كاتدا مووچەی مانگەكانی (نیسان، ئاب) ی ساڵی دارایی 2020  بە هەمان شێوە تۆمار بكرێت.

سەبارەت بە مووچەی مانگەكانی ( تشرینی دووەم و كانوونی یەكەمی ساڵی 2020 بە هەمان میكانیزمی بڕگەی دووەم جێبەجێبكرێت.

ده‌قى راگه‌یه‌ىنراوه‌كه‌:


PM:02:02:25/02/2021






ئه‌م بابه‌ته 24860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت