بە فەرمانی مەسعود بارزانی، پارتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح هیچ کۆبوونەوەیەک ناکات


وێستگەنیوز-

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، فەرمانی کردووە بە حزبەکەی کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار کۆنەبنەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بە فەرمانی تایبەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئێستادا هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەنجام نادرێت.

هۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی بارزانی، پێی وایە سەرۆک کۆماری عیراق لە دەرەوەی ئیجماعی کوردی کار دەکات و هەوڵەکانی بۆ عیراقی مەرکەزیە.

 


لە ماوەی رابردوودا، چوار جار شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، بەڵام لە سەرجەم سەردانەکاندا، شاندەکەی پارتی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی عیراق کۆبونەتەوە بە سوننە و شیعەوە، بەڵام بە هیچ جۆرێک سەردان یاخود کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماردا نەبووە، لە کاتێکدا بەرزترین پۆستی کوردە لە ناو عیراقدا.


PM:01:11:25/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 22872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت