وەزارەتی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوەی قوتابخانە ناحكومییەكانی راگەیاند


وێستگە نیوز-

وەزارەتی پەروەردە كاتی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و وەرزی دووەمی قوتابخانە ناحكومییەكانی راگەیاند و چەند روونكردنەوەیەكیش لەبارەی ئەو قوتابیانەی بەشداریی خوێندنی ناو پۆل ناكەن دەخاتەڕوو.
 
ئەمڕۆ د.سەیوان عەلی رەزا بریكاری وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان بە وەكالەت دوو گشتاندنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و گەرمیان دەركردووە كە بەمشێوەیەن:

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە
 
گشتاندنی یەكەم: بابەت: كاتی تاقیكردنەوەكانی قوتابخانە ناحكومییەكان
 
پێویستە سەرجەم قوتابخانە ناحكومییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە پابەندبن بە كاتی تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی (2020- 2021) بەمشێویەی خوارەوە.
 
1- تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەمی خولی یەكەم ( 60) نمرە لە رۆژی شەممە 6-3-2021 دەستپێدەكات و رۆژی دووشەممە 15-3-2021 كۆتایی دێت بەپێی خشتەیەكی تایبەت كە قوتابخانە دیاریی دەكات.
 
2- تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی خولی یەكەم (60 نمرە) لە رۆژی شەممە 5-6-2021 دەستپێدەكات و لە رۆژی دووشەممە 14-6-2021 كۆتایی دێت بەپێی خشتەیەكی تایبەت كە قوتابخانە دیاریی دەكات.
 
3- تاقیكردنەوەی خولی دووەم وەرزی یەكەم و دووەم لە رۆژی شەممە 4-9-2021 تاوەكو 16-9-2021.
 
4- سەبارەت بە دانانی نمرەی هەڵسەنگاندنەكانی بازنەی یەكەم پۆلی (1 و 2 و 3 ) بنەڕەتی ئەوا پێویستە نمرەی هەڵسەنگاندنی چوارەم لەكاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزەكان بۆ قوتابیان و خوێندكاران دابنرێت. بە رەچاوكردنی رێكەوتنی تاقیكردنەوەی وەرزییەكان كە ئاماژەپێدراوە لەسەرەوە.
 
گشتاندنی دووەم: دوابەدوای فەرمانی وەزاری ژمارە 22 لە 14-1-2021 ئەم روونكردنەوانەی خوارەوە دەخەینەڕوو:
 
1- سەبارەت بە بازنەی یەكەمی قۆناخی بنەڕەتیی پۆلی (1-2-3) لەو قوتابی و خوێندكارانەی كە فۆرمیان پڕكردووەتەوە بەشێوەی ئارەزوومەندانە بەشداریی خوێندنی ناو پۆل ناكەن ئەوا پێویستە لەكاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی پۆلە ناكۆتاكانی 4 تا 11 ئامادەبن لە قوتابخانە بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان لەلایەن مامۆستای بابەت لەسەر 100 نمرە بۆ دەكرێت بەپێی خشتەیەكی تایبەت لەلایەن قوتابخانەوە بە رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.
 
2- بۆ تۆماركردنی نمرەی ئەو قوتابی و خوێندكارانەی لە خاڵی 1 سەرەوە ئەوا پێویستە نمرەكان بەدەستهاتوو بكرێنە چوار هەڵسەنگاندن و لە سیستەمی ئی پەروەردە تۆمار بكرێن.
 
3- سەبارەت بەو قوتابی و خوێندكارانەی بەشداریی خوێندنی ناو پۆل ناكەن لە پۆلەكانی 4 تاوەكو 12 ئەوا پێویستە قوتابی بەردەوام بەدواداچوون بۆ كاتی تاقیكردنەوەكانی نووسینەكیی (20%) بكەن و خشتەی تاقیكردنەوەكان لەلایەن قوتابخانەوە رابگەیێندرێت چ لە رێگای هەڵواسینی ئاگاداركردنەوەكان و چ بە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بێت بۆ ئەوەی قوتابی بەشداریی ئەو تاقیكردنەویە بكات و ئەگەر قوتابی بەشداریی نەكرد ئەوا نمرەی سفری بۆ دادەنرێت لەو تاقیكردنەوەیە.
 
4- ئەو قوتابی و خوێندكارانەی بەشداریی خوێندنی ناو پۆل ناكەن بەشێوەی ئارەزوومەندانە ئەوا ئەوا بۆ دانانی نمرەی هەردوو هەڵسەنگاندنەكان (10%)، نمرەی بەدەستهاتووی تاقیكردنەوەی نووسینەكیی (20) دەكرێتە نیوە لە شوێنی هەردوو هەڵسەنگاندنەكان دادەنرێت لە سیستەمی ئی پەروەردە و تۆماری نمرەی مامۆستایان. بە رەچاوكردنی ئەوەی تاقیكردنەوەی وەرزییەكان لەسەر 60 نمرە دەبێت.
 
5- قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لەو وەرزەی یەكەم تەنیا نمرەی تاقیكردنەوەی هەردوو هەڵسەنگاندنەكان 10% و تاقیكردنەوەی نووسینەكی 20% دەبێت بۆ هەر وەرزێكی خوێندن واتا 40% بۆ هەر وەرزێك و پاشان نمرەی هەردوو وەرز كۆدەكرێتەوە دابەشی دوو دەكرێت بە مەبەستی دەرهێنانی نمرەی كۆشش. لەم قۆناخە قوتابی خوێندكاری تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزەكان ناكات و تاقیكردنەوەی نیشتمانیی لە رێكەوتی 16-11-2021 لەسەر 60 نمرە دەكەن.
 
6- سەبارەت بە قوتابیانی دەرەكی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئەوا تەنها بەشداریی تاقیكردنەوەی نیشتمانی دەكەن لەسەر لە (100%) نمرە دەبێت.
 
7- پێویستە تاقیكردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لەگەڵ تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكانی بێت بە رەچاوكردنی ئەوەی هەموو ئەو قوتابخانەی دوو دەوامن و یان ئێوارانن و یان خوێندنی خێران، ئەوا لەگەڵ قوتابیانی خوێندنی رۆژ بەكاتی بەیانیان بەشداریی تاقیكردنەوەكان بكەن.


PM:09:12:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 4692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو