وەزیری دارایی هەرێم: داهات زیاتر بێت لێبڕینی مووچە كەمتر دەكرێتەوە


وێستگە نیوز-
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت داهات زیاتر بێت لێبڕینی مووچە كەمتر دەكرێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (كوردستان24)ی راگەیاندووە، پرۆژە بودجەی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و بەرەو تەواو بوونە، هەندێك كێشەی هونەری ماون، وەكو نرخی نەوت و بودجەی پێشمەرگە و هەندێك داتای وەزارەتەكان تەواو بێت بەچەند ڕۆژێك پەسەند دەكرێ و بۆ پەرلەمانی كوردستان دەنێردرێت.

لەتێلیگرام وێستگە نیوز جۆین بكە

سەبارەت بەكەمكردنەوەی لێبڕینی موچە، ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچە بووە بەرپرسیاریەتی هەموومان، پرسی لێبڕینی مووچەش بڕیاری تەواوی حكومەتە و ناچاری بووە بەمەبەستی خۆ گونجاندن، خۆشبەختانە ئێستا هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی ناوخۆ بەرەو پێشچووە، ئەگەر داهاتەكە باشتر بێت ڕێژەی لێبڕینی مووچەش كەم دەكەینەوە".

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسبەینێوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكات و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، لێبڕینیش 21%یە.


PM:07:40:24/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 13096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت