كۆشكی سپی خه‌مباره
وێستگه نیوز-
لە 25ی مانگی 3ی 2020، یه‌كه‌م كەس لە ئه‌مەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، ئێستا و پاش نزیكه‌ی ساڵێك، رێژه‌ی مردن به كۆرۆناوه له ئه‌مەریكا، 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌م دۆخه وایكرد كه سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و جێگره‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كانیان و ستافی كۆشكی سپی ماته‌م بگێڕن.
جۆو باید‌ن، سەرۆكی ئەمەریكا له‌كاتی دیدار له كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه وتی: "500 هەزار! ئەو رێژه 70 هەزاری پتره، له رێژه‌ی ئه‌و ئه‌مەریكایانه‌ی له شه‌ڕی دووەمی جیهانیدا و له ماوه‌ی 4 ساڵدا گیانیان لەدەستدا."
باید‌ن، له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌نگه تاكوو كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ژیان ئاسایی ببێته‌وه.
ئانتۆنی فاوچی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌ندامی كارای تیمی كۆشكی سپی بووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌نووكه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست راوێژکاری سه‌رۆكی ئه‌مەریكایه و وتی: "شتێکی زۆر ناخۆشە، ئه‌مه له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه. له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا و له دوای تاعونه‌كی ساڵی 1918وه، هاوشێوەی ئەم ڤایرۆسه‌مان نەبینیوە."
رۆژی سێشەممە 23ى شوباتى 2021، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاكانی مۆدێرنا و فایزەر بۆ دەرمانسازی، بە كۆمیته‌كانی وزه‌و بازرگانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان راگه‌یاند، كه هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووەته‌گەڕ تاكوو کۆتایی مانگی 7ی ئه‌مساڵ بڕی ڤاکسینی پێویست بۆ کوتانی 300 ملیۆن کەس لە ئه‌مەریكا ئاماده بكه‌ن.
پەتای كۆرۆنا، لە مانگی دیسەمبەری 2019، لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تائێستا لە ئه‌مەریكا زیاتر له 28 ملیۆن و 735 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌م نێوه‌دا، زیاتر له 511 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌و پێیه ئه‌مەریكا له رووی ژمارەی توشبوون و مردن به‌هۆی كۆرۆناوه لە جیهان لە پله‌ی یه‌كه‌م دایە.
AM:08:55:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت