هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كار: "ده‌سه‌ڵات خزمه‌تى هونه‌ر بكات سه‌ركه‌وتو ده‌بێت نه‌ك بزنز"
وێستگه نیوز-
هونه‌رمه‌ندێكى شێوه‌كار رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵات خزمه‌تى هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكات زۆر سه‌ركه‌وتوتر ده‌بێت، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ى خزمه‌تى بزنز و بازرگانى ده‌كات.
دڵشاد به‌هادین، هونه‌رى شێوه‌كارى، كه به‌شدارى ده‌یان پێشانگاى كردوه‌وه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات خاوه‌نى ده‌یان تابلۆى شێوه‌كاریه بۆ وێستگه رایگه‌یاند:" هونه‌رى شێوه‌كارى هاوته‌ریبه، له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت، كاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه هه‌یه له‌وڵاتان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات‌و سیاسه‌كان هیچیان خزمه‌تیان به‌كارى هونه‌ریه‌وه نه‌كردوه، كه‌ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوه، بۆ له‌ناوچون‌و لاوازكردنى هونه‌رى شێوه‌كارى له‌ئێستاو ڕابردوودا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "، وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم، له ساڵانى بڕدوودا پاره‌یه‌كى زۆری بۆ سه‌رخانى كلتوری خه‌رجكردوه، كه نه‌توانراوه ئه‌و پاره‌یه بۆ ژێرخان سه‌رفبكرێت، ئه‌مه‌ش خزمه‌تى ناشرینیه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى كردوه‌و هیچى دیكه.
باسى له‌وه‌شكرد " له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا ده‌یان‌و سه‌دان نوسراوى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردوه، تا گرنگى زیاتر به كرنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌و گه‌له‌ریه‌كان بدرێت، تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه به‌وهۆیه‌وه له‌حكومه‌ت بێ هیوابوه".
ئاشكراشیكرد" به‌رپرسان مانگانه پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى زۆر، وه‌ك نه‌سریه له حیزبه‌كانیان وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ئاماده‌نین بڕێكى ته‌رخان بكه‌ن بۆ خزمه‌تى هونه‌رو كه‌له‌پورى وڵاته‌كه‌یان.
ناوبراو رونیشیكرده‌وه" تاوان‌و خه‌تاى هونه‌رمه‌ندێك چیه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حیزبێك نه‌بوه تا له‌سه‌ره‌وه كاره‌هونه‌ریه‌كان جێ به‌جێ بكات‌و له‌خه‌مى هونه‌ردا بێت، ده‌سه‌ڵاتش نایه‌وێت كه‌سێكى هونه‌رى بكاته وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى نیگه‌رانیه بۆ به‌شێكى زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" كۆنترین تابلۆى شێوه‌كارى كه‌له‌به‌رده‌ستدا بێت، تابلۆى هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كاره (حسێن فه‌لاح)، كه مێژوه‌كه‌ى بۆ ساڵى 1942 ده‌گه‌ڕێته‌وه، تابلۆكه گوزارشت له‌سروشت ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تابلۆى ساڵى په‌نجاو شه‌ست‌و حه‌فتاكانیشمان هه‌یه، كه‌خۆشبه‌ختانه له‌گه‌له‌رى زاموا هه‌ڵَگیراون‌و پارێزگاریان لێده‌كه‌ین".
وتیشى:" به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى خزمه‌تى هونه‌رو هونه‌رمه‌ند ناكرێت، زیاد له‌هونه‌رمه‌ندێكى هاوڕێم‌و چه‌ندانى دیكه كه‌پێشتر به‌خێزانى هونه‌رمه‌ندبون له‌ئێستادا نایانه‌وێت منداڵاكانیان ببنه هونه‌رمه‌ند، پێیان وایه منداڵاكانیان كارێكى دیكه بكه‌ن باشتره".
ئه‌و گله‌ى له‌پێش سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆشى ده‌كات ده‌ڵێت" له‌سه‌رده‌مى میرنشینى بابانیه‌كان‌و مه‌لیك محمودا، هیچ بابه‌تێكى كه‌له‌پورى ئه‌وتۆو وێنه‌ى شێوه‌كاریمان نیه، كه ده‌كرا وه‌ك خێزانى مه‌لیكه‌كانى دونیا، كۆمه‌ڵێك هونه‌رى شێوه‌كارى كلتورى له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان هه‌بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه" بۆچى توركه‌كان ئه‌و ساڵانه‌ى له‌شارى سلێمانى ژیاون، 300 جێگه‌یان كردوه به‌ناوى خۆیانه‌وه، بۆچى تائێستا كه‌ماوه‌ى 30 ساڵ ده‌كات نه‌توانراوه ئه‌و ناوانه بكرێنه‌وه به‌ناوى كوردى ناوه توركیه‌كه، بگۆڕدرێت، كه جێگه‌ى قه‌سه له‌سه‌ر كردن‌و باس كردنه.
PM:12:18:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت