پارێزگارى زیقار له‌ به‌رامبه‌ر 50 مه‌تر زه‌وى داواى وێنه‌ له‌ ئافره‌تێك ده‌كات


وێستگه‌ نیوز-
ئافره‌تێك له‌ پارێزگاى زیقار رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگارى زیقار له‌ به‌رامبه‌ر 50 مه‌تر زه‌وى داواى وێنه‌ى خۆمى لێكردوم، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات با ده‌نگم بگاته‌ مسته‌فا كازمى.

له‌ نامه‌یه‌كى ده‌نگیدا ئافره‌تێكى پارێزگاى زیقار كه‌ ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى كردووه‌ رایگه‌یاندووه‌، داواى 50 مه‌تر زه‌ویم له‌ پارێزگارى زیقار كرد، بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌ هه‌تیوه‌كانم به‌خێو بكه‌م ، به‌ڵام نازل حه‌مید وائلى، پارێزگارى زیقار پێى وتم وێنه‌یه‌كى خۆتم بۆ بنێره‌.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

له‌ نامه‌ ده‌نگیه‌كه‌دا داوا له‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق كردووه‌ كه‌ ئایا ئه‌مه‌ ره‌وایه‌ لاى ئێوه‌ و قبوڵكراوه‌؟


AM:10:45:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 5936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت