بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەشتە تاران


ویستگەنیوز- ‌هێڤار هیوا

بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەشتە تاران و هەوڵدەدات دەسەڵاتدارانی تاران رازیبکات بۆ پابەندبوون بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە.

رافایڵ گروسی، بەرێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و ئامانج لەو سەردانەی ھەوڵدانە بۆ ئەوەی ئێران رازیبکات پابەند بێت بە بەندەکانی رێکەوتنە ئەتۆمیەکەوە.

سەردانەکەی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئێران لەکاتێکدایە کە ئەو وادەیەی تاران بۆ واشنتۆنی دیاری کردبو بۆ گەڕانەوە بۆ رێکەوتنە ئەتۆمیەکە کۆتایی ھاتوە و دوای ئەو وادەیە چیتر رێگە نادات پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پشکنین بۆ وێستگە ئەتۆمیەکانی ئەو وڵاتە بکەن.


ئەمە دوەمین سەردانی رافایڵ گروسی'ە بۆ تاران لە ماوەی ساڵێکدا. بەر لە گەشتەکەشی گروسی لە تویتێکیدا نوسیبوی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێراندا وتووێژ دەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ یاساکانی ئێراندا و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بتوانێت درێژە بە پشکنینەکانی بدات.



PM:07:46:21/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت