رۆحانی و ئەردۆغان پرسی ئەتۆمی و سزاکانی سەر ئێران تاوتوێ دەکەن


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

ئێران و تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجام دا و دواین پێشهاتە هەرێمییەکان و پرسی ئەتۆمیان لە نێوان هەردوو وڵاتدا تاوتوێ کرد.

هەریەک لە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دواین پێشهاتە هەرێمییەکانیان تاوتوێ کرد.

رۆحانی جەختی کردەوە، پیویستە پەیوەندییەکانی تاران و ئەنقەرە بەرەوپێش ببەن و روبەرووی گۆرانکارییە هەرێمییەکان س کێشەکانی ناوچەکە ببنەوە.

لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا، پرسی ئەتۆمی و ئیدارەی نوێی ئەمریکا باسکرا، هەروەها باس لە سزاکانی سەر ئیران کرا.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام


 

ئاماژە بەوەش کرا، ئێران مافی خۆیەتی سزاکانی سەر وڵاتەکەی لە لایەن ئەمریکاوە رەت بکاتەوە.

هەروەها ئێران باپەندی خۆی بە رێککەوتنی ئەتۆمی و گەرانەوە بۆ سەر میزی گفتوگۆ دوپاتکردەوە بە مەرجێک بە بێ مەرجی پێشوەختە، سزاکانی سەر وڵاتەکەی لە لایەن ئەمریکاوە هەڵبگیرێت.


PM:07:00:21/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 4796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت