سەرچاوەیەک لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارە ئەمڕۆ سێ مووشەکی جۆری 107 ملیمەتری ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد کران لە پارێزگای سەلاحەددین و هەرسێ موشەکەکەش لەبارەگای پێشووی کۆمپانیای سالی پۆتەری ئەمریکی کەوتنەخوارەوە.
دەزگاکانی راگەیاندنی عێراق لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەددین بە 3 موشەک کراوەتە ئامانج و هێرشەکە زیانی لێنەکەوتوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ موشەکەی ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد کراون لەجۆری 107 ملیمەتری بوون و بەدیاریکراوی لە بارەگای پێشووی کۆمپانیای سالی پۆتەری ئەمریکی کەوتنەخوارەوە.
بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەددین بنکەی سەرەکیی فڕۆکەکانیF16 ـی عێراقە و رووبەرەکەی 7 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و پێشوتر کارمەند و بەڵێندەری کۆمپانیای سالی پۆرتی ئەمریکی تێدا بووە.