لە خانه‌قین سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران


وێستگه‌ نیوز-
دەستەی حەشدی شەعبی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمڕۆ سێ چه‌كدارى حەشدی شەعبی کوژران و هەشت چەکداريش برینداربوون لە سنووری قەزای خانەقین بە دەست داعش راگەیاند. 
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ى شوباتى 2021، دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر هێزەکانی لیوای 28ـی حەشدی شەعبیدا لە سنووری قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە، سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و پێنجی دیکە برینداربوون.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا حەشدی شەعبی رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان توانیویانە ئەو هێرشەی داعش تێکبشکێن و ناچار بە پاشەکشەیان بکەن.
 
کاتژمێر 8:30ی شەوی چوارشەممە 17ی شووباتی 2021 چەکدارانی داعش چەند هاوەنێکیان گرتە بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە گوندی دەکەی حاجی برایم، لەنێوان قەزای خانەقین و شارۆچکەی گوڵاڵە و دواتر بە نیشانشکێن تەقەیان لە حەشدی شەعبی کرد. 
 
ناوی کوژراوەکان
 
- شاکر تاڵب - ناسریە
- ئەحمەد عەبود - بەغدا
- نەجم عەبد - ناسریە


PM:03:53:18/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو