44 كه‌س له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی ده‌ستگیركراون
وێستگه نیوز ـ سروه ئه‌حمه‌د
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سلێمان هه‌ڵشۆیی كۆتایی نه‌هاتووه، 44 كه‌س ده‌ستگیركراون، له سه‌روى 80 كه‌سیش سكاڵایان تۆماركردووه، له سه‌روى هه‌زار كه‌سیش ناویان تۆماركردووه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵا لێیان.
شۆڕش ئیسماعیل، وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دۆسیه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی هێشتا له پۆلیسه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه، 44 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌ستگیركراون.
وتیشی: "له سه‌رو 80 سكاڵا له‌سه‌ر سلێمان هه‌ڵشۆیی وه‌رگیراوه، زیاتر له هه‌زار كه‌سیش ناویان نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵایان لێوه‌رگیرێت، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه‌و هه‌ركات گه‌یشتینه ئه‌نجام زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
رۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، سلێمان هەڵشۆیی، بازرگانێکی دەڤەری بیتوێن و پشدەر مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند.
سلێمان هه‌ڵشۆیی، پارەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک قەرزارە، بەشێک لە خاوەن قەرزەکانیش چوونە سەر ماڵەکەی و داوای پارەکانیان کردووە، دواتر لەلایەن هێزێکی ئاسایشەوە بۆ پاراستنی گیانی لە ماڵەکەی برایە دەرەوە و ئێستا لە لایەن پۆلیسی ئیدارەی راپەڕینەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
به وته‌ی به‌شێك له هاوڵاتییان، بڕی ئەو پارەیەی کە سلێمان هەڵشۆیی لە خەڵکی وەرگرتووە بە 50 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
PM:03:35:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت