وه‌زیری په‌روه‌رده‌: بڕیارمان لە پێشخستنی دەستپێکردنەوەی خوێندن نەداوە

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە هێشتا بڕیاریان لەبارەی پێشخستنی کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندنی قۆناغەکانی یەکی سەرەتایی تا 11ی ئامادەیی نەداوە، ئەگەر بڕیاربدەن رایدەگەیەنن.


وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا لە شاری سلێمانیەوە رایگەیاند، بارودۆخێکی سەخت لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێت و حکومەتی عیراق لە ساڵی رابردوودا تەنیا مووچەی مانگی یه‌كی بە تەواوی ناردووە.

وتیشی: "حکومەتی هەرێم دەیەوێت 30 رۆژ جارێک مووچە بدات، بەڵام بە مەرجێک بارودۆخەکە چاک ببێت".

باسی لەوەشکرد، خوێندنی ساڵی رابردوو (2019-2020) بە رێژەی 78% تەواوکراوە و کێشەی نەبووە.

لەبارەی پلانی ئەمساڵیشەوە باسی لەوەکرد، پلانیان داناوە ئەمساڵ تەواوی پرۆگرامەکان بخوێندرێت، بەڵام لە دوو کاتی جیاوازدا، بەجۆرێک وەرزی یەکەم لە مانگی ئازار و وەرزی دووەمیش لە مانگی ئەیلولدا دەبێت.

ئەوەشی وت، کە جگە لە سێ رۆژی پشووی نەورۆز و سێ رۆژی جەژنی رەمەزان، سەرجەم پشووەکانی دیکە لادەبرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان داناوە لە 20ی 12ی 2021 دا ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) دەستپێبکەنەوە و تا حوزەیرانی 2022 بەردەوام بێت.


PM:12:21:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 8408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو