وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌ستبه‌كار بوو
ئه‌نتۆنی بلینكن
وێستگه نیوزـ
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ه‌كه‌ی جۆ بایدن، متمانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌ده‌ستهێنان و ده‌ستبه‌كار بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی كانونی دووه‌می 2021، ئه‌نتۆنی بلینكن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربونی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، راگه‌یاند "جیهان توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به هێز و تواناوه ئاماده بێت، واشنتن سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری هێزی هه‌یه و ئێمه‌ش بنیادی ئه‌و هێزه ده‌نێین".
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئیداره‌ی بایدندا، ئه‌نتۆی بلینكن وتی كه بڕیاره‌كانی داهاتوو، بنه‌مای دیموكراسی له جیهاندا پته‌وتر ده‌كات.
بلینكن به ده‌نگی 78 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران و دژایه‌تیی 22 ئه‌ندام به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دیاری كرا، ئه‌مه‌ش زۆرترین ده‌نگه به‌راورد به ریكس تیله‌رسۆن و مایك پۆمپیۆ له‌لایه‌ن بلینكنه‌وه به‌ده‌ستهاتبێت و هه‌ردوو نابراو 56 و 57 ده‌نگیان بۆ گرتنه‌ده‌ستی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ده‌ستهێنابوو.
PM:08:26:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت