وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكه‌وتننامەیەكی گرنگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی واژۆ كرد. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه پرۆژه‌كان له بواره‌كانی به‌كارهێنانی غازی سروشتی و وزه‌ی پاك ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، كه یاداشتێكی لێك تێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره واژۆ كردووه.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پرۆژه‌كان له بواره‌كانی به‌كارهێنانی غازی سروشتی و وزه‌ی پاك ده‌بێت.
رێكه‌وتنه‌كه له میانی سه‌ردانێكی باتریك بویان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تۆتاڵی فه‌ره‌نسی بۆ عێراق ئه‌نجام دراوه.
PM:03:18:27/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2208
جار خوێنراوه‌ته‌وه