رۆژنامەنووسێکی دهۆک دەستگیرکرا

‌قەھرەمان شوکری

وێستگە نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژنامەنووسێک لە کۆمەڵگای سیریێ سەر بە ناحیەی شێلادزی لە رۆژھەڵاتی قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا.


رۆژنامەنووس قەھرەمان شوکری، لە کومەڵگای سیریێ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانوونی دووەمی2021، لەماڵەکەیدا لەلایەن ھێزیەکانی ئەمنیەوە بە ھۆکارێکی نادیار دەستگیرکراوە.

نەعمان زەینەدین، مامی رۆژنامەنووسەکە راگەیاندووە: "ئەمڕۆ ھێزێکی ئەمنی ھاتووەتە سەر ماڵی رۆژنامەنووس قەھرەمان شوکری و تەواوی کەل و پەلی ناو ماڵەکەیان پشکنینکران و بەشێکیان وەک کۆمپیوتەر لەگەڵ خۆیان بردووە".

ئاماژە بەوەشکردووە: "تا ئێستا ئەوان نازانن قەھرەمان بۆ کوێ بردووە و چ تۆمەتێکیان بووی دروستکردووە و چارەنووسیشی دیارنیە".

بەپێ زانیاریەکان قارەمان شوکری، پێشتر پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی Knn بووە و لە مانگی شەشی ساڵی رابردوو بەھۆی شوخۆپیشاندانەکانی شێلادزێ بۆ ماوەی پێنج مانگ دەستگیرکرابوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا چەندین رۆژنامەنوس و چالاکوان لە سنوری پارێزگای دهۆک بە هۆکاری جیاجیا دەرستگیرکراون، لە کاتێکدا دوێنێ، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، "یەکێک لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بووەتە ناسنامەی و هیوادارین هەر بەجۆرە بمێنێتەوە.


PM:02:02:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو