هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی شۆڕش ئاشکراکرا


وێستگەنیوز-

وتەبێژى بەرگریی شارستانى سلێمانى راگەیاند، کاتژمێر 11:45 خولەکی شەوی رابردو بەهۆی توانەوەی "ساحیبەى هەواگۆرکێ" لە ژورى ئێشکگرى کارمەندانی نەخۆشخانەی شۆڕش ئاگر کەوتوەتەوە و روداوەکەش جگە لەزیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و سەرجەم نەخۆشخانەکانیش بۆ نەخۆشخانەی شار گوازراونەتەوە.

ڕێکان جەمال، وتەبێژى بەرگریی شارستانى سلێمانى بەوێستگەنیوزی راگەیاند، روداوەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی شۆڕش بریتیی بوو لەئاگرکەتنەوە لەئەنجامی  توانەوەی "ساحیبەى هەواگۆرکێ بەهۆی زۆر کارپێکردن و گەرمبوونییەوە"، بەوهۆکارەش تەنها ژوری ئێشکگرى کارمەندانی نەخۆشخانەکە سوتاوە و زیانی گیانی نەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش سامان نادر، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرای سلێمانی 122 به‌ وێستگەنیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردو بەشێکی نەخۆشخانەی شۆڕش گڕیگرت، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکان رەوانەی شوێنی روداوەکە کراون و دوای ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو کەسانەی بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکە ناساغ بوون یان ئەو نەخۆشخانەی لەناو نەخۆشخانەی شۆڕش بوون بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.

لەلایەکی دیکەشەوە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە رایانگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە روداوەکە، لەئێستادا بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە پێشوازیکردن لەو کەسانەی راگرتوە کەسەردانیان دەکەن و ئەوەش رێکارێکی کاتییە.

هـ.هـ




AM:11:19:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 10820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو