دهۆک..كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه‌ 100 كارتی ساخته‌ی نه‌وتی ماڵانی به‌ هاوڵاتیان فرۆشتبوو


وێستگە نیوز-

دوای ئەوەی کەسێک 100 كارتی ساخته‌ی وه‌رگرتنی نەوتی ماڵانی لە سنوری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دھۆک به‌ ھاوڵاتیان فرۆشتبوو، لەلایەن هێزه‌كانی پۆلیسەوە دەستگیر كرا.

مقدم ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای دھۆک راگەیاند: هێزه‌كانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەرسنک تومەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە نزیکەی 100 كارتی ساخته‌ی وه‌رگرتنی نەوتی بەھاوڵاتیان فرۆشتووە ".

وتیشی:" ئەو كارته‌ ساختانە لە کومەڵگای قەدش و گەرەکی ئازادی لە ناحیەی سەرسنکی سەر بە قەزای ئامێدی فرۆشراون".

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای دھۆک ئاماژە بەوەشکرد:" بە بریاری دادوەری لێکولینەوە لە ناحیەی سەرسنک تۆمەتبارەکە لە ناحیەی شێلادزی دەستگیرکراوە و ئه‌ویش دانی بە تاوانەکەی ناوه‌ كه‌ کەسێکی دیكه‌ی لەگەڵدابووە، به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌". 


PM:11:25:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت