به‌غدا بڕیاریدا 286 ملیار دینار بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج بكات


وێستگه‌ نیوزـ

ئەندامێکی كوردی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ حكومه‌ت بەغدا بڕیاریداوه‌ 286 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم و بە زووترین کات خه‌رج بكات.     
  
د. ڕێبوار کەریم مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فەیسبوک نوسیویه‌تی، "سەبارەت بە پارەی گەنمی ساڵانی (2014_2015_2016)ی جوتیاران کە بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتدارانەوە دواکەوتبوو، ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی 286 ملیار دیناری گەنمی ئەو ساڵانە درا، کە دەکاتە نیوەی موستەحاقاتەکانی جوتیاران، تکایە ئەوەلیاتەکانتان ئامادەبکەن، چونکە بەزووترین کات دابەش دەکرێت. "  
  
راشیگه‌یاندوه‌ "سەبارەت بە مووچەی فەرمانگە فیدرالیەکان، کە هەرێم دەستی تاڵانی تێخستوە، ئەمرۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێکیتر جەختمان کردەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی موچەکانیان، لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێکی نائەمین لە هەرێم، ئەوا با راستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزوترین کات ئەم بابەتە چارەسەر دەکەن." 


PM:10:48:26/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت